ئەمڕۆ شەڕو پێکدادانی توند لەنێوان سوپای تورکیا و شەڕڤانان لەعەین عیسا رویداوە

لەلایەن ستاندار Posted on 234 جار بینراوە

ستاندەر

ئاژانسی هەواڵی هاوار نیوس بڵاوکردۆتەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەڕ و پێکدادانی توند لەنێوان سوپای داگیرکەری تورکیا و شەڕڤانانی هەسەدە رویداوە و سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانیان نەیانتوانیوە پێشڕەوی بکەن لەناوچەکەدا، لەلایەکی تر ئەمڕۆ لەگرێ سپی تەقینەوەیەک رویدا و بەهۆیەوە سێ کەس کوژران.

شایەنی باسە لەئێستادا شاری گرێ سپی رۆژئاڤای کوردستان لەژێر دەستی سوپای تورکیا دایە، بۆیە تورکیا هێزەکانی سوریای دیموکراتی تۆمەتبار کردووە بەئەنجامدانی تەقینەوەکە، بەڵام بەپێی ئاژانسی هاوار نیوس: هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەو تۆمەتانەی سوپای تورکیا ڕەتدەکەنەوە و رایدەگەیەنن: تورکیا دەیەوێت خەڵكی ناوچەكە بە ناچارى ڕۆیشتن بكات و گۆڕانكاری لە دیمۆگرافیای ناوچەكەدا بكات.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.