ستاندەر راپۆرتێکی گرینگی دەزگای هەواڵگری تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 366 جار بینراوە

ستاندەر

دەزگای هەواڵگری تورکیا حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئاگادارکردۆتەوە لەئامادەکارییەکانی ئەمریکا بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانی فراوانی هاوڵاتیانی هەرێم هاوشێوەی شارەکانی تری عێراق، دەزگای هەواڵگری تورکیا بەپشت بەستن بەچەند راپۆرتێکی میدیایی ئەمریکی ئەو بابەتەی بۆ دەسەڵاتدارانی هەرێم ئاشکرا کردووە، پێشتر رۆژنامەی “variety” ئەمریکی لەرێگەی راپۆرتێکییەوە ئاشکرای کردبوو کەبنەماڵەی بارزانی دووکۆشکی گەورەیان لەئەمریکا کڕیوە بۆ بەسەربردنی کاتەکانیان لەو وڵاتەدا.

لەلایەکی تر بەگوێرەی هەواڵێکی پێگەی “الوسیقە” ئەمریکا لەرێگەی دەزگا راگەیاندنەکانیەوە سەدان مەلەفی گەنەدەڵی لەسەر بەرپرسانی عێراق و هەرێمی کوردستان ئاشکرا کردووە، پێشتریش رۆژنامەی نیۆڕک تایمزی ئەمریکی ٧٠٠ بەڵگەنامەی لەسەر سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق ئاشکرا کرد، کەدەستیان هەبوو لەسەدان مەلەفی گەندەڵی گەورە و دۆسیەی جاسوسی کردن بۆ ئێران.

شایەنی باسە دەزگای هەواڵگری تورکیا رونیکردۆتەوە بڵاوکردنەوەی ئەو بابەتانە بۆ هاندانی خەڵکە بەمەبەستی ئەنجامدانی خۆپیشاندان هاوشیوەی شارەکانی عێراق.

 

سەرچاوە: پێگەی الوسیقە

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.