ستاندهر
ئەبوبكر هەلەدنی سەركردەی ئەو حزبەو سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پۆستیكی باس لە سزا نەدانی تاوانباری بكوژی مەلا هۆشیار دەكاو دەلیت بە جیبەجی نەكردنی میژوو وەك بەشدار لەو تاوانە دەیان نوسیت .ئەوەش پۆستەكەیەتی :
لەساڵیادی شەهیدبوونی ( مەلاهۆشیار)ە هۆشیارەکەی نیشتیماندا!؟
ئەوە سێ ساڵە وزامی پڕسوێی شەهید دکتۆرهۆشیار ساڕێژ نەبوە بۆ کەس وکارو خانەوادە سەربڵندکەی وهەموو مرۆڤ ودۆستێک و ویژدان زیندوویەک.
جێ بەجێ نەکردنی حوکمی لەسێدارەدان بەسەر تاوانبارانی چەپەڵدا بێ ئەرزش کردنی بەتەنها ی ئەم زانا هەڵکەوتوەی کورد نیە ،بەڵکو بەسووک سەیرکردنی سەرجەم هاوڵاتیانی کوردستانە کە بەفرمێسک ونزا وشەرمەزارکردنی ئەدەم وئێستای تیرۆرکردنەکە هەموان بونە ماتەمگێڕی شەهید.
ئەوانەی کە سزای تاوابناران جێ بەجێ ناکەن ،مێژوو بەهاوبەشی ئەو تاوانە قێزەونە لەقەڵەمیان دەدا،کاتێ بکوژ سزای عادیلانەی خۆی وەرناگرێ مانای بەردەوامی کردنی ڕشتنی خوێن وتیرۆرە،،کاتێ یاسا جێ بەجێ ناکرێت چ جەدوایەک لەبوونی داهەیە.
ئەوانەی ئەم تاوان وتیرۆرە بەئەنقەست وڕێکخراوەیان ئەنجام داوە، نەک شایانی هیچ بەزەییەک نین بەڵکو ئەم جۆرە تاوانبارە ترسناکە بەردەوام هەڕەشەن بۆ سەر ئارامی و ژیان وگیانی هاوڵاتیان،،بینیشمان کە بەهۆی جێبەجێ نەکردنی سزای لەسێدارەنی تاوانباران ڕێژەکانی تاوان زیادی کردوە.
شەهید دکتۆر هۆشیار سونبولی مێزەری سپی پاک و(مەلای مەعریفەت وزانست)و بانگخوازی کاریگەر وکەسایەتی حەقبێـژ وخەم هەڵگری هاوڵاتیانی کوردستانە،،بکوژانی وداڵدە دەرانی بکوژانیش ڕۆژ بەڕۆژ نابووت ونەفرەت کراوو تر دەبن،،رۆژێک دێت کۆشک وتەلاری پڕ ستەم ونادادی وەک ووشکە کەڵەک هاڕە دەکات.
دەسەڵاتێک بەها بۆ خوێن ومرۆڤ وزانست دانەنێ،دەسەڵاتدارێک ماف نەگێڕێتەوە بۆ ستەملێکراوو وستەمکاریش لەبەردەم پەتی عەدالەت قوتار بکات ،ئەو دەسەڵاتە ودەسەڵاتدارانە دەبانی تیژی بەها کان و ئەو زاتەی ئیرادەی لەسەرووی هەموانەوەیە ونجڕ ونجڕیان دەکات و ڕەوانەی مۆزەخانەی ستەمکارانی رووڕەشیان دەکات.
دڵمان خۆشە بە بەڵێنی خودایی(ولا تحسبن الله غافلا عما يعمل الظالمون انما يؤخرهم ليوم تشخص فيه الابصار)
بەهەشتی نەمری بۆڕوحی بەرزەفڕی شەهید دکتۆر هۆشیار ونەفرەتیش بۆ بکوژان وداڵدەدەران وپشتیوانان وهاوکارانیان.
الا لعنة الله على الظالمين.
ئەبوبەکر هەڵەدنی
23_11_2019