ستاندەر
لەتیف شێخ مستەفا ئەندامی پێشوتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەوایەکی بڵاوکردۆتەوە کە لەسەر سیستانی مەڕجەعی باڵای شیعەکان تۆمارکراوە و داواکراوە مەرجەعی باڵای شیعەکان پشکنینی پزیشکی بۆ بکرێ بۆ دڵنیابوون لە توانای عەقڵی و جەستەی.
داوایەکە لەلایەن کامل حەسانی وەک ھاوڵاتیەکی شیعە مەزھەب و وەک سەرۆکی سەنتەری نیشتیمانی بۆ توێژینەوە یاسایی و دادوەریەکان لەدادگای باری کەسی نەجەف تۆمارکراوە داوای کردوە مەرجەعی باڵای شیعەکان پشکنینی پزیشکی بۆ بکرێ بۆ دڵنیابوون لە توانای عەقڵی و جەستەیی چونکە ١٥ ساڵە وەک پێویست دەرنەکەوتوەو نازانرێ ئایا توانای عەقڵی و جەستەیی ماوە یان نا