خوێندن لەزانکۆو پەیمانگاکان بەوەرگرتنی خێرو زەکات تەواو نابێت

لەلایەن ستاندار Posted on 412 جار بینراوە

هەرێم حسن احمد

بەداخەوە ماوەی چەند ساڵێکە بەهۆی کاریگەریەکانی قەیرانی دارایی و پاشەکه وتی موچەو بڵاوبونەوەی بێکاری و وەستانی دامەزراندن و نەمانی دەرماڵەی خوێندن لەزانکۆو پەیمانگاکان،خێزان و کەسوکاری خوێندکارانی زانکۆو پەیمانگاکان توشی دۆخێکی سەختی دارایی بون،بەجۆرێک کاریگەری نێگەتیڤی کردۆتە سەر بژێوی و ژیانی خوێندکاران،تەنانەت ئێستا مامۆستایان و خێرخوازان لەناوەوەو دەرەوەی زانکۆکان سندوقی کۆمەک کۆکردنەوە بۆخوێندکارانی کەمدەرەمەت دادەنێن تاوەکو کەمێک باری قورسی ماددیان سوکبکەن.ئێستا دیاردەی ناردنی نامە بۆکەنال و سایت و پەیجەکان و هاواری خوێندکارانی کەمدەرامەت لەدەست بێ پارەیی بۆتە دیاردە.ئەمەش گیانی کروزانەوەو دلشکان و خۆبەکەمزانین لای گەنجان دروستدەکات و پێویستە بەرپرسان دەرفەتی کاروبژێوی گەنجان فەراهەم بکه ن.

بەڵام ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە،ئەوکەسانەی لەم دۆخە ماددیە خراپەدان،چۆن تاچوار ساڵ بەمجۆرە بەسەردەبەن بە پشتبەستن بەخەڵک؟ ئایا هیچ هیوایه کیان هەیە تاسەر یارمەتی بدرێن؟ئایا ئەو شەهادەو ئەو بوارەی لێیدەخوێنن ئە وە دەهێنێ بەم ڕەزاڵەتیە بژین و داوای یارمەتی لەخەڵک بکەن؟ حکومەتێک 28 ساڵە پلانی بۆ دەرچوانی زانکۆو گەنجان نەبوبێت چۆن دەتوانێ بۆ ئەم خوێندکارە هەژارانەی هەیبێت؟ سەرجەم بەشەکانی زانکۆ جگە لەپزیشکی ته نانەت یەکەمەکانیش دانەمەزرێن ئەی کوا ئومێد بۆئەوان هەیە؟ کەرتی تایبەتیش لەلایەن بەرپرسان و بازرگانە چاوچنۆکەکان قۆرخکراوە ئایا جێگە بۆئەوان هەیە؟

لەزۆربەی وڵاتان ئەوکەسانەی لەزانکۆ دەخوێنن یان بەتەواوی لەڕوی مادیی یەوە ئامادەن و پاڵپشتیەکی دارایی باشی ماڵەوەیان هەیە،یان لەگەڵ خوێندنەکەیان کاردەکەن،هەروەها لەهەندێک وڵات پارەی سۆسیال هەیە بۆگەنجانی بێکار،ئەمە جگەلە پێدانی پارە بەقەرز بەخۆێندکاران لەلایەن بانقەکان.

لەکاتێکدا هیچ یەکێک لەم ئیمتیازاتانەی سەرەوە لەکوردستان بونی نیە،بۆیە لەجیاتی داوای پارە لەخەلک و بەفیرۆدانی پارەی ماڵەوەو بەدەستهێنانی بڕوانامەیەکی بێناوەڕۆک کە نە لەکەرتی حکومی و تایبەت ئیشی پێ پەیدانابێت، پێوێسته خوێندکارانی کەمدەرامەت لەم دۆخە خراپە ئابورییە وازلەخۆێندنی زانکۆ پەیمانگا بهێنن و کاربکەن یان فشاربخەنە سەرحکومەت کاریان بۆبدۆزێتەوە،ئەو کاتە دەست بەخوێندنی زانکۆیی بکەن،کەلەڕوی مادیی یەوە ئامادەن بۆخۆێندن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.