قوباد تاڵەبانی: حکومەتی هەرێم کار لەسەر ئەگەر و مەگەر ناکات

لەلایەن ستاندار Posted on 221 جار بینراوە

ستاندەر

لەبارەی پرسی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا، لەسەر بابەتی رادەستکردنی بڕی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە و پرسی بودجە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت رایدەگەیەنێت: لیژنەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر گفتوگۆکان و کاری خۆیان لەگەڵ حکومەتی عێراق بەردەوامن، بۆ ئەو مەبەستەش دوورۆژ پێش ئێستا شاندێکمان لە بەغدا بوو و گفتوگۆی باش لەنێوان هەردوولادا هەبووە و ئەمڕۆش شاندەکەی هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە چووەتەوە بەغدا و گفتوگۆکانیش گفتوگۆی جیدین، قوباد تاڵەبانی لەسەرئەگەری پاشگەزبوونەوەی حکومەتی هەرێم لەبارەی پرسی رادەستکردنی نەوت بە بەغدا دەڵێت: ئێمە وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان کار لەسەرئەگەر و مەگەرناکەین، پرۆژەیاسای بودجە چەند ئەرکێکی خستووەتەسەر شانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی، لەکاتێکدا ئێمە هەموومان دەتوانین پابەندبین بە بڕگەکانی ئەو یاسایە و دەبێت هەموو لایەکیش پابەندبن بە پرۆژەیاسای بودجەی 2020 .

وتەکانی قوباد تاڵەبانی لەکاتێکدایە چاوەڕوان دەکرێت ئەمرۆ وەڤدی هەرێم و بەغدا بگەنە رێککەوتنی کۆتای لەسەر بابەتی رادەستکردنی نەوت و پرسی بودجەی ساڵی ٢٠٢٠.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.