غالب مەحەمەد:بەشداری کردنی شێخ باز لەکۆبوونەوەی نێوان شاندی هەرێم و بەغدا جێگەی سەرسوڕمانە

لەلایەن ستاندار Posted on 464 جار بینراوە

ستاندەر

غالب مەحەمەد ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە لەپەرلەمانی عێراق دەڵێت: بەشداریكردنی شێخ باز سەرۆكی ئەنجومەنی جێبەجێكاری كۆمپانیای كار گروپ، لە كۆبوونەوەی یەكشەممەی سەرۆكی حكومەت لەگەڵ شاندی هەرێم بۆ دانوستاندن لەگەڵ بەغدا جێگای سەرسورمانە بە هۆی دوو هۆكار :

یەكەم : كۆمپانیای كار كە جێبەجێكارەكەی شێخ بازە، لیژنە لە سەر كۆمپانیاكەی دروست كراوە و بەندە لە لیژنەكەم و تومەتبارە بەگەندەڵی و مەلەفەكەیشمان داوە بە بەگژاچوونەوەی فەسادلە عیراق كە (عادل عبدالمهدی) سەر پەرشتی دەكات.
دوەم : بە چ حەقێك، مەسرور بەرزانی كەسێك كە هیچ پلەیەكی حكومی نیە دەكاتە دەم راست خۆی لە گەڵ عیراق گفتوگۆ بكات كە خۆی بەر پرسە لە بەشێكی زۆر بەهەدەردانی سامانی هەڕێمی كوردستان لە بواری نەوت وسوتەمەنی و غازی ماڵان و كارەبا، هەر وەها لە سەر ئەو گرێبەستەی كە كردویەتی لە گەڵ وەزیری كارەبا و نەوت عیارق كە دنیایە گەندەڵی تێدایە و دراوە بە دەستی نەزاهە، وەكو وا بێت ئەو حكومەتی هەرێمە بەرپرسێكی پاكی تێدا نەبووە هەتا كەسێكی گەندەڵ وەك وەفد بێنێت.
پێم سەیرە وەزیری دارای و وەزیرەكانی تر بێ دەنگ بێ دەنگ دانیشتوون لە گەڵ بازرگانێك هاتوون كە كۆمپانیاكەی گەندەڵترین كۆمپانیایە، چونكەئەمەیش وا دەكات عیراق بە چاویكی تر سەیری ئەم وەفدە بكات.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.