شێخ جەعفەر داوای لێ بوردن لەگۆڕان دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 552 جار بینراوە

ستاندەر

لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان دەستەی سەرۆکایەتی هەرێم لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێم کە هاوکات ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیە، دوای لێ بوردنی لەبزوتنەوەی گۆڕان کردووە لەبەرامبەر روداوی تەقەکردن لەگردی زەرگەتە کە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەکەی لێیە، لەو بارەوە ” شەماڵ عەبدولوەفا” ئەندامی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان رایدەگەیەنێت: شێخ جەعفەر وتوویەتى ئەوە هەڵەیەک بووە لە ڕابردوودا ڕوویداوە و داوای لێبوردنم هەیە.
جێگەی باسە پێشتر و لەساڵی ٢٠١٨ لە رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، لەلایەن شێخ جەعفەر شێخ مستەفا کە ئەوکات فەرماندەی گشتی هێزەکانی ٧٠ یەکێتی بووتەقەی لەگردی زەرگەتە کرد کە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕانی لێیە، لەدوای روداوی تەقەکردنەکە پەیوەندییەکانی نێوان گۆڕان و یەکێتی گرژی تێکەوتووە و تاوەکو ئێستاش بەتەواوی ئاسایی نەبۆتەوە.
 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.