ئەو کاتەی گەل بڕیار دەدات

لەلایەن ستاندار Posted on 340 جار بینراوە

زانا حاجی

کاتێك تاك لەکۆمەڵگا هەستی بە بێ ڕێزیەکی سەرتاپا کرد لەڕووی خزمەتگوزاری سەرەتایی و تەواوی میکانیزمەکانی بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی ڕۆژانە ئەوا ئیدی هەستی بەرەنگاری لەناخی تاك بەتاکی ڕۆڵەکانی نیشتیمان دروست دەبێت ، لەسەرەتایی دروست بوونی ئەم هەستەدا کەم تا زۆر و جار دوای جار ڕەنگە بتوانرێ کەمێك لەم جۆرە هەستانە هێور بکرێتەوە یاخود بنبڕ بکرێ ، هێور کردنەوەی بە ئەنجامدانی چەند خزمەتگوزارییەك لەکاتی توڕەیی گەلدا بۆ پەردەپۆش کردنی ئەو هەموو نادادییەی کە هەیە و بنبڕکردنیشی کەمێك جار بە ترساندن و تۆقاندنی ڕۆشنبیر و ڕۆژنامەنووسەکان و زۆر تا دەگاتە بێ سەرو شوێن کردنیان و زۆر جاریش کڕینی ناخی ڕۆژنامەنوس و ڕۆشنبیرەکان و بەکارهێنانی تواناکانیان لەپێناو مەرامەکانی خۆیاندا ، سەرەتایی دروست بوونی هەستی بەرەنگاری بەم شێوەیە دەنگەکان لەملا و لەولا کپ دەکرێن بەڵام کاتێك دێت بەهۆی زۆر دووبارەکردنەوەی ئەو هەموو هەڵانەی پێووشتر ئەم هەستی بەرەنگارییە لەنێو ناخی تاکەکان دەبێت بەواقع و ناتوانرێ بە هیچ جۆرە بەربەستێكی ماددی یاخوود مەعنەوی پێش لەم هەستە واقعیە بگیرێ کە بۆ منداڵ و گەنج و پیران گەل دروست بووە لەهەردوو ڕەگەز ، دەبینین کاتێك گەل ڕادەی هۆشیاری گەیشتۆتە ئاستێکی زۆر باش ئیدی شیرینی مووچە و دابینکردنی مووچەی بێکاری قوتابیانی دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان و کەمکردنەوەی مووچەی گەندەڵکاران هیچ یەکێك لەمانە ناتوانێ تووڕەیی ئەو واقعە دامرکێننەوە کە هەست بۆ تاکەکانی گەلی دروستکردووە ، بۆیە پێویستە لەسەر تەواوی دەسەڵاتداران کە بێن و لەگەڵ گەل ئاشتەوایی ئەخلاقی و دادپەروەری ڕابگەیەنن پێش ئەوەی کە ئەو هەستە سەرەتاییەی ناخی تاکەکان ببێت بەواقع و کار لەکار بترازێ .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.