میدیای پارتی: نێچیرڤان بارزانی بەمەبەستی ئاشتەوایی لەنێوان یەکێتی و گۆڕان سەردانی سلێمانی کردووە

لەلایەن ستاندار Posted on 306 جار بینراوە

ستاندەر

ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە هاوکات جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتیشە سەردانی سلێمانی کردووە، لەبارەی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی تۆڕی میدیایی روداو بڵاوی کردۆتەوە: سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی ئەنجامدانی ئاشتەوایی لەنێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی سەردانی ئەو شارەی کردووە، سەرەتا لەگەڵ رێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبۆتەوە بۆ وەرگرتنی رای بزوتنەوەکە دەربارەی گرژییەکانیان لەگەڵ یەکێتی، دواتریش لەگەڵ کۆسرەت رەسوڵ جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی کۆدەبێتەوە.

شایەنی باسە چەند جارێک لەلایەن هەندێ بەرپرسی باڵای هەردوولا هەوڵدراوە پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و گۆڕان ئاسایی بکرێتەوە، هەوڵەکەی نێچیرڤان بارزانیش لەچوارچێوەی ئەو هەوڵانەدایە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.