تورکیا بەربەست دەخاتە بەردەم پلانێکی هاوپەیمانیەتی ناتۆ

لەلایەن ستاندار Posted on 330 جار بینراوە

ستاندەر

تورکیا لەرێگەی نوێنەرەکەی لەهاوپەیمانیەتی ناتۆ بەربەست دەخاتە بەردەم پلانێکی نوێی ئەو هاوپەیمانیەتییەوە

بەگوێرەی راپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی “رۆیتەرز” تورکیا فەرمانی بەنوێنەرەکەیان کردووە بەربەست بخاتە بەردەم پلانێکی نوێی هاوپەیمانیەتی ناتۆ سەبارەت بە پلانێکی هاوپەیمانیەتییەکە بۆ بەرگریکردن لە پۆڵەندا و لیتوانیا و لاتیڤیا و ئیستۆنیا لە حاڵەتێکدا ئەگەر ئەو وڵاتانە ڕووبەڕووی هێرشی ڕووسیا بوونەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆیتەرز تورکیا داوای لەناتۆ کردووە لەراگەیاندراوەکانیدا لەسەر بارودۆخی سوریا، هێزەکانی پاراستنی گەل یەپەگە کە پێکهێنەری سەرەکی هێزەکانی سوریای دیموکراتە، بەتیرۆرست بناسێنێت. لەلایکی تر سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوەدەکەن تورکیا بەمەبەست بەربەستی خستۆتە بەردەم پلانەکەی ناتۆ، ئەمەش لەپێناو ئەوەی تورکیا ئامنجیەتی ناتۆ ناچار بکات کەوا داواکارییەکەی سەبارەت بەهێزەکانی پارستنی گەل بۆ جێ بەجێ بکات، ئەنجا بچێتە ژێر باری پلانە نوێیەکەی ناتۆ.

لەکۆتایی راپۆرتەکەیدا رۆیتەرز ئاشکرای کردووە: تورکیا بەم رێگری کردنە دەیەوێت بیسەلمێنێت کەوا هاوپەیمانیەتی ناتۆ هاوپەیمانیەتیەکی یەکگرتوو نیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.