هیومان رایتس وۆچ: هێزەئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان ١٣٥رۆژەگەماڕۆیان خستۆتەسەرکەمپی مەخمور

لەلایەن ستاندار Posted on 373 جار بینراوە

ستاندەر

رێکخراوی نێودەوڵەتی هیومان رایتس وۆچ راپۆرتێکی لەبارەی گەمارۆی هێزەئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان بۆسەر کەمپی مەخمور بڵاوکردەوە، رێکخراوە نێودەوڵەتییەکە لەراپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە کەوا لەناوەڕاستی مانگی تەموزی ٢٠١٩ هێزەئەمنییەکانی پارێزگای هەولێر گەماڕۆیان خستۆتەسەر کەمپی مەخمور کەئاوەرە کوردەکانی باکوری کوردستانی تێدا نیشتەجێ کراوە.

سارا لی ویتسن کەبەڕێوەبەری بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی رێکخراوەکەیە دەڵێت: بەرپرسانی ‌حکومەتی هەرێمی کوردستان ناتوانن سزای هەموو دانیشتووانی ناوکەمپی مەخمور بدەن،  تەنیا لەبەرئەوەی له‌وانه‌یه‌ كه‌ هەندێکیان لایەنگیری پەکەکە بكه‌ن لەکاتێکدا هیچ بەڵگەیەکیان لەبەردەستدانییە کە ئەم کەسانە تاوانێکیان ئەنجامدابێت. ئەم گەمارۆ هەڕەمەکییەی سەر دانیشتووانی ناو کامپەکە وایکردووە کە دەستیان بە کارەکانیان و نەخۆشخانە و چارەسەری تەندروستی نەگات”.

لەدرێژەی راپۆرتەکەیاندا هیومان رایتس وۆچ رایگەیاندووە: بەهۆی گەمارۆکانی هێزەئەمنییەکانی حکومەتی هەرێم بۆسەر کەمپەکە، هاوڵاتیانی ناو کەمپەکە ناتوانن دەستیان بگات بەنەخۆشخانە و شوێنە گشتیەکانی تر، بەوهۆیەشەوە تائێستا دووژن منداڵەکانیان لەبار چووە. لەکۆتایی راپۆرتەکەیدا هیومان رایتس وۆچ ئاشکرای کردووە کەتاوەکو ئێستا ئەوگەمارۆیە لەلایەن هێزەئەمنییەکان هەڵنەگیراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.