ترس لەوەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران لەدوای دەست لەکارکێشانەوەی عەبدولمەهدی

لەلایەن ستاندار Posted on 289 جار بینراوە

ستاندەر

لەدوای دەست لەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی لەپۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق و دواتریش پەسندکردنی لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەئێستادا لەناو کوتلە سیاسیەکانی عێراق هەست بە جۆرێک لە تەڕەدود دەکرێت بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.

لەنوێترین هەڵوێستدا ئەندامێکی هاوپەیمانی سائیرون کە گەورەترین کوتلەی پەڕلەمانین ڕایدەگێنێت، هاوپەیمانیەتی سائیرون وەکو گەورەترین هاوپەیمانیەتی نێو پەڕلەمان دەستبەرداری مافی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەبێت، و ئەو مافە دەدەنەوە بە خەڵک کە کەسێک دیاری بکەن.

لەهەمانکاتدا حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشو و سەرۆکی هاوپەیمانیەتی نەسر لەتویتێکدا ڕایگەیاند، پێویستە سەرۆک وەزیرانی داهاتوو کەسێکی سەربەخۆ بێت و ڕاشیگەیاندووە کە هاوپەیمانیەتی نەسڕ لەوقۆناغەدا نابێتە لایەن لەدیاریکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیرانی نوێ.

لای خۆشیەوە هیشام روکابی بەرپرسی نوسینگەی راگەیاندنی نوری مالکی سەرۆکی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاندووە کە نوری مالکی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق کاندید ناکات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.