زانیاری لەسەر کاندید بوونی نوری مالکی بۆ سەرۆک وەزیران

لەلایەن ستاندار Posted on 281 جار بینراوە

ستاندەر

نوری مالکی سەرۆک وەزیرانی پێشوی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا دەنگۆی خۆکاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕەتدەکاتەوە.

هیشام روکابی بەرپرسی نوسینگەی راگەیاندنی نوری مالکی سەرۆکی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا بە کەی ئێن ئێنی راگەیاندووە، مالکی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق کاندید ناکات.

ئەوە لەکاتێکدایە لەدوای پەسندکردنی دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیران عادل عەبدولمەهدی لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەران، لەهەندێ میدیای عێراقی دەنگۆی خۆکاندیدکردنی نوری مالکی بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بڵاوکرایەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.