ترساندن و گەڕانەوەی ئومێد

لەلایەن ستاندار Posted on 374 جار بینراوە

عوسمان شێره‌یی

لەم کات و ساتەدا کە هێواش هێواش بەرهەمی خۆپیشاندان و قوربانیەکانی عێراق دە ئەکەوێت، پێویستە لە هەرێمی کوردستانیش دوو هێز بەخۆیاندا بچنەوەو چێکێکی کار و کردەوەکانی ڕابردوویان بکەن.

هێزی یەکەم: کە پێکدێت لە جەماوەری ناڕازی و خەڵکانی خوێندەوار لە هەموو چین و توێژەکان، ئەبێت بەهەموویان ئەنجومەن و هێزێکی جەماوەری دوور لە حیزب و ئایدیای کاریگەر دروست بکەن بۆ ئەوەی هەرکات دەسەڵاتداران بێ باک و بێ منەت بوون لە جەماوەر، ستۆپیان پێ بکرێت و شەقام لە دژیان بجوڵێنرێت.

هێزی دووهەم: کاربەدەستانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەبێ بزانن کە گۆڕانکاری لە ووڵاتانی دەور و بەر وەک نەحۆشی درم وەهایە بەخێرایی ئەگوێزرێتەوە بۆ دەورو بەری بەتایبەت کەسانێک کە سیستەمی بەرگرییان (المناعة) لاوازەو تێکچووە، کاربەدەستانی حکومەتی هەرێمیش بە مەرەدی هەمان نەخۆش چوون کە بەئاسانی تووشی نەخۆشیە درمەکان ئەبێت، هەر بۆیە ئەگەر بەخێرایی گۆڕانکاری نەکەن و چاکسازی ئەنجام نەدەن ئەوا لە رووترین کاتدا دەکەونە بەر هەمان شاڵاوی لادان و لەکار خستن.

بەدرووستکردنی ئەنجومەنێکی فراوانی جەماوەری هەم ئۆمێد ئەگەڕێتەوە بۆ تاکەکانی کۆمەڵگا هەم ترس لەدڵی ستەمکاران و کاربەدەستاندا ئەڕوێت و هەمیشە لە بیری خزمەت و چاکسازیدائەبن.

ئەوەیشمان بیر نەچێت لەگەڵ هەر گۆڕانکارێکی ڕیشەییدا هەمووئەم دەسەڵاتدارە گەندەڵ و خراپەکار و بێ منەتانە دادگایی ئەکرێن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.