ستاندەر
مامۆستا مەلا نادر كانی كوردەیی. مامۆستا و زانایی ئایینی دیاری كوردستان رەخنە لە بێ هەڵوێستی یەكێتی زانایانی ئیسلامی جیهانی دەگرێت بەرامبەر گەلی كورد و رایدەگەیەنێت یەكێتی زنایانی ئیسلامی جیهانی زۆر بەیاننامە لەسەر گەلی فەلەستین بڵاودەكاتەوە، وەك ئەوەی گەلی كورد نەمسوڵمان بێت نە مەزلوم بێت. ناوبراو لە نوسینێكی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوسیویەتیشی ئەو دامەزراوەیە زیاتر پشتگیری توركیای كردووە لەسەر قاتوقوری گەلی كورد.
دەقی هەڵوێستنامەكەی مامۆستا مەلا نادر كانی كوردەیی بخوێنەوە:
یەكێتی زانایانی ئیسلامی جیهانی و چەند تێبینیەك:
یەكەم: لە ساڵی 2004 ئەو رێكخراوە دامەزراوە لەسەردەستی كۆمەلە كەسێك كە زیاتر لە برایانی مسوڵمانن.
دووەم: خزمەتی باشی عروبەی كردووە.
سێیەم: تاكو ئێستا هیچ پشتگیری مەزلومیەتی نەتەوەی كوردی نەكردووە، لەگەڵ ئەوەی ئەندامی كوردی تێدایە.
چوارەم: تەنانەت یەك بەیاننامەشی لەسەر ستەمی گەلی كورد بڵاونەكردۆتەوە .
پێنجەم: زیاتر پشتگیری توركیای كردووە لەسەر قاتوقوری گەلی كورد.
شەشەم: زۆر بەیاننامە لەسەر گەلی فەلەستین بڵاودەكاتەوە، وەك ئەوەی گەلی كورد نەمسوڵمان بێت نە مەزلوم بێت.