سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی كێشه‌ی ته‌مه‌نیان هه‌یه‌ یان ئه‌قڵ و ویژدان؟

لەلایەن ستاندار Posted on 344 جار بینراوە

جمعه‌ كانی له‌له‌ی

مقۆ مقۆی كادران یی یه‌كێتی و وتار نوسین و قسه‌ی كۆبونه‌وه‌ و تۆره‌ كۆمه‌لایه‌تی و مه‌جلیسه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه‌ چڕ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ سه‌ركرده‌كانی ئێستای یه‌كێتی ته‌مه‌نیان گه‌وره‌یه‌و توانای سیاسه‌ت كردن و جیا كردنه‌وه‌ی باش و خراپیان نه‌ماوه‌و ناتوانن له‌م قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌ یه‌كێتی به‌رێوه‌ ببه‌ن .
ده‌شێت پیری بۆ هه‌موو مرۆڤێك خه‌ڵه‌فان و بیرچوونه‌وه‌و بیركۆڵی به‌دواوه‌ بێت چونكه‌ مرۆڤ زاده‌ی گۆرانكاریه‌ فه‌سله‌جیه‌كانه‌ وسورشت وایه‌ كه‌ تێپه‌ڕینی ته‌مه‌ن تواناو ووزه‌ له‌مرۆڤ ده‌سێنێته‌وه‌.
ده‌كرێ له‌م دیدگاوه‌ش ته‌ماشای سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی بكه‌ین كه‌ زۆربه‌یان ته‌مه‌نیان له‌ حه‌فتا ساڵ تێپه‌ڕیوه‌و ره‌نگه‌ گۆرانكاریه‌ فه‌سله‌جیه‌كان به‌باش و خراپیانه‌وه‌ ئه‌وانیشی گرتبێته‌وه‌ وه‌لێ ئه‌وه‌ی من لێی تێگه‌یشتووم سه‌ركردكانی یه‌كێتی هێنده‌ی كێشه‌ی ویژدان و ئه‌قڵیان هه‌یه‌ هێنده‌ كێشه‌ی ته‌مه‌نیان نیه‌؛ ته‌مه‌نی هیچیان له‌ هۆیمن جۆنی كۆنگریسمان و ترامپ و میخائیل هادیۆف و گۆرباشۆفی جاران و جۆرج بۆشی باوك گه‌وره‌تر نیه‌ و كه‌چی ئه‌وان به‌باشی له‌ولاتی خۆیان سیاسه‌تیان كرد و خزمه‌تی حزب و وڵاتی خۆشیان كردو گه‌وره‌یی ته‌مه‌نیان نه‌بوو به‌ فاكته‌ری لێسه‌ندنه‌وه‌ی ژیری و جوان بیركردنه‌وه‌یان به‌ڵام سه‌ركرده‌ پیره‌كانی یكێتی ته‌نها ده‌زانن خزمه‌تی خۆیان و كچ و كوڕه‌كانیان و دۆست و ئه‌حبابی خۆیان بكه‌ن ؛ من دلنیام ژیریان له‌ده‌ست نه‌داوه‌ به‌لكو ویژدانیان له‌ده‌ست داوه‌ تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی ئاماده‌ بن له‌نێوان دوو بژارده‌ی ( رووخانی حكومه‌تی هه‌رێم ) و( استقاله‌دانیان ) هی یه‌كه‌م هه‌ڵبژێرن .
بۆ حاڵی ئێستای یه‌كێتی وا باشتره‌ سه‌ركرده‌كانی شاخ ئیستیقاله‌ی جه‌ماعی بده‌ن و یه‌كێتی ته‌سلیمی ده‌یان هه‌زار كادری هۆشیاری حزبه‌كه‌ بكه‌ن كه‌ دڵنیام له‌وان دلسۆزتر و باشتر حزبه‌كه‌یان به‌رێوه‌ ده‌به‌ن ؛ گه‌ردنیشیان ئازا بێت له‌و هه‌موو خراپه‌كاری و مل شكاندن و دزییه‌ی كه‌ به‌درێژایی 30 ساڵی رابردوو كردویانه‌ .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.