گەنجێکی کوردی ڕۆژئاوا لە نەخۆشخانەیەکی تورکیا گورچیلەیەکی دەدزرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 267 جار بینراوە

ستاندەر

ماڵپەڕی ڕۆژ نیوس چیڕۆکی ئەو گەنجە کوردەی ڕۆژئاوای کوردستان دەگێڕێتەوە کە لەنەخۆشخانەیەکی تورکیا بەدزیەوە گورچیلەیەکی دەرهێنراوە.

باسل محەمەد نەزیر کە گەنجێکی تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی درباسیەی ڕۆژئاوای کوردستانە، دوو ساڵ لەمەوبەر دوای ئەوەی لەسەر سنوور لەلایەن سەربازانی تورکەوە بریندار دەکرێت، بە برینداری ئەشکەنجە دەدرێت و دەبردرێتە بارەگای سەربازی جەندەرمەکانی دەوڵەتی تورک لە مێردین و دوای ئەوەش دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی قۆسەر.

باسل لە نەخۆشخانە نەشتەرگەریی بۆ دەکرێت و بۆ هاوکاریی خانەوادەکەی دەگەڕێتەوە بۆ درباسیە، دوای گەڕانەوەی نەخۆش دەکەوێت و دیسان دەیبەنە نەخۆشخانە و دوای پشکنین، لەوێ بۆی دەردەکەوێت کە گورچیلەیەکی دەرهێنراوە.

باسل خۆی وەها باسی ئەو ڕووداوە دەکات: “کاتێک لە نەخۆشخانەی دەوڵەت لە قۆسەر بووم، لەژێر کۆنترۆڵی سەربازانی تورک نەشتەرگەریم بۆ کرا و گورچیلەی منیان دزی”.

جێگای باسە لەهەواڵەکەی ڕۆژ نیوس ئەوە هاتووە کە پێشتر ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ لە سوریا، لەڕاپۆرتەکانیان باسی ئەو حاڵەتەیان کردووە و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانیان لە بوونی ئەو حاڵەتە ئاگادارکردۆتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.