ئەگەر دادوەری سەربەخۆ بوایە حاڵمان نەدەگەیشت بەم ڕۆژە

لەلایەن ستاندار Posted on 324 جار بینراوە

حاكم شیخ لەتیف
لە پەیمانی ئاشتەوایی «حودەیبیە» لەنێوان قوڕەیش و موسوڵمانەکان ، پەیامبەر نوسی : لە محەمەد نێردراوی خواوە، نوێنەری قورەیش ڕازی نەبوو ووتی جا ئێمە ناکۆکیەکەمان لەگەڵتان لەسەر ئەوەیە ئەگەر ڕازی بوینایە کە تۆ نێردراوی خوای ھیچ کێشەیەکمان نەدەبوو ، ئەوە بوو کردی بە : لە محەمەدی کوڕی عەبدوڵاوە
پەرلەمانی عێراقیش بەحیسابی خۆی کۆمسێۆن سەربەخۆ دەکات دەڵێ : پێک دێن لەدادوەران و ڕاوێژکارانی ئەنجومەنی شورا و لەلایەن ئەنجومەنی دادوەریەوە کاندید دەکرێن ،بەمەش کۆمسێۆنەکە بە حیسابی ئەوان سەربەخۆو بێ لایەن دەبێ.
وەک نوێنەری قورەیش بە پەیامبەریان ووت ، بە پەرلەمان دەڵێین : ئێوە واتان داناوە کە دادوەری سەربەخۆیە( کە پێویست بوو وابێ )بەڵام ھەموان دەزانن کە بە ھیچ شێوەیەک سەربەخۆ نیەو ئەگەر دادگا سەربەخۆ بوایە ئەسڵەن كێشەمان نەدەبوو حاڵمان نەدەگەیشتە ئەمڕۆژە .ئەزموونی دواھەڵبژاردنەکانیشمان لەبەرچاوە کە دادوەران سەرپەرشتیان کرد و سەرەڕای ناڕەزایی زۆر بەڵام دەرەنجامەکان بەویستی حیزبەگەورەکان وەک خۆیان ھاتنەوە.
دەشبینن ئەو دوو دادوەرەی کە لەلایەن ئەنجومەنی دادوەری ھەرێم دادەنرێن چۆن یەکێکیان پارتی دەبێت ئەوی تریش یەکێتی
بۆیە خۆ ھەڵخەڵەتاندنە ئەوەی پێی وابێ ئەم کۆمسێۆنە دەتوانێ سەربەخۆیی و بێلایەنی و نەزاھەی ھەڵبژاردن بپارێزێ لەداھاتوش دەیبینین ،ان غدا لناطره لقريب

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.