کردنەوەی بەش لە زانکۆکان و بەبێ ئاشکراکردنی پلەی وەزیفی وکاری داهاتوی دەرچوان!

لەلایەن ستاندار Posted on 333 جار بینراوە

هەرێم حسن احمد- زانکۆی ڕاپەرین

لەزۆربەی زانکۆکانی جیهان،کاتێک بەشێک دەکرێتەوە،لەسەر وێبسایتی زانکۆکان و نامیلکەو ڕێبەری ناساندنی بەشەکە،ئەوبوارو کارانە دەنوسرێت کەدەرچوو،لەدوای تەواوکردنی خوێندنەکەی دەتوانێت کاری تێدابکات.تەنانەت پێش دەستپێکردنی خوێندنیش فێرخوازان پێیاندەگوترێت.
بەڵام ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە،کەم زانکۆی کوردستان ئەم زانیاریانە بەخوێندکارەکانیان دەلێن کەلەدوای دەرچونیان بەم بڕوانامە لەچ بوارێک دەتوانن کاربکەن و خوێندکارانیش ئەم هۆشیاری و ڕۆشنبیریەیان نیە،کەبەدواداچون بکەن و دوای تەواوکردنی خوێندن کاتێک دەیانەوێت ئیش بدۆزنەوە توشی سەرگەردانی دەبن.

لەلایەکی ترەوە تەنانەت دوای دامەزراندنیش، حکومەتیش پلەی وەزیفی و ئەرک و ماف و ئیمتیازاتی بۆهەندێک بەش کە لەزانکۆکانی کوردسان تازەن دیارینەکرردووە،وەکو بەشەکانی ژینگە،فەلسەفە،زانستە سیاسیەکان.هەروەها جاران دەرچوانی ئاداب و زانستە مرۆڤایەتیەکان،کۆلیژی زانست، قوتابخانەکان تاکە شوێنبون،کە تیایدا دادەمەزران و دەبون بە مامۆستا،ئێستا وەزارەتی پەروەردەو قوتابخانەکان دەلێن تەنها دەرچوانی کۆلیژی پەروەردەو پەروەردەی بنەڕەتی،وەکو مامۆستا دادەمەزرێنین،چونکە دەرونناسی و ڕێبازی وانەوتنەوەیان خوێندووە.کەواتە جارێکی تر دەبێت پلەی وەزیفی و ئەرک و ماف و شوێنی کارکردنی دەرچوانی ئەم بەشانە دیاریبکرێت و ناکرێت چیتر بەقەدەر بسپێردرێن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.