راپۆرتی سەد رۆژەی حکومەتی ھەرێم وچەند سەرنجێک

لەلایەن ستاندار Posted on 363 جار بینراوە

د. شێركۆ جه‌وده‌ت

١-خۆزگە تەواوی داھاتی نەوت وگازوداھاتی ناوخۆی ھەرێم وشەفاف بوایە ونەک ھاوڵاتی ئاسایی بەڵکو وەزیرەکانی حکومەتیش بیانزانیایە چەندە وچۆن خەرجدەکرێت بەوەزیری داراییشەوە.

٢-دیوانی چاودێری دارایی ھەرێم بەفەرمی ئاگاداریکردوین کە رێگری لێدەکرێت بۆ ووردبینی داھات وخەرجی وگرێبەستەکانی چەندوەزارەتێکی حکومەتی ھەرێم وەک وەزارەتی سامانەسرووشتیەکان وچەندوەزارەتێکی تر …ئیتر پرۆسەی ووردبینی خۆمان خۆش.

٣-خاڵە سنووریەکانی ھەرێم بەبەرچاوتانەوە جارجارە قافڵەی بارھەڵگری تایبەت تێدەپەرێنن بەدەرلە سیستمی کۆنترۆڵی جۆری وگومرگی وھێزھەیە سەرانە لە بارھەڵگرەکان ئەسەنێت…ئیترمیللەت باھەرببێتە کێڵگەی تاقیکردنەوە بۆ بازرگانە دەسترۆیشتوەکان وشێرپەنجەش ئێوە خۆش.

٤-چاکسازی بەچارەسەری کاتی وپینەکردن ناکرێت بەڵکو برۆن فریای سەروەری یاساوقەیرانەکانی دیوانی چاودێری دارایی ودەستەی نەزاھەی ھەرێم بکەون.

٥-دەبوو لە سەدرۆژی دەستبەکاربوونی حکومەت سندوقی کوردستان بۆ داھاتە نەوتی وگازیەکان ھەرێم دابمەزرایە کە یاساکەی لە ١٠/٥/٢٠١٥ وە دەرکراوە وتائێستا تۆزیشی دیارنیە چونکە ئەرکی ووردبینی وکۆنترۆڵ وئارستەکردنی داھاتی نەوت وگازی ھەرێمی لە ئەستۆدایە بۆ گەشەپێدانی ھەرێم.

٥-لە سەد رۆژی یەکەمی حکومەتی ھەرێم دا یاسای مرۆڤسازی قبوڵنەکرد وگەراندیەوە پەرلەمان کەئەرکی بونیادنانەوەی ئیرادەوھزر وبەھا ئەخلاقیە مرۆییەداڕماوەکانی گرتبوە ئەستۆلەقوتابخانەکانەوە.

٨-کواچارەسەرەکانی قەیرانی بێکاری چونکە بیرتان نەچێت بێکارەکان توورەن.

٧-ئێمە ناڵێین ھیچ نەکراوە بەڵام دەڵێین ئاراستەی چاکسازیەکان لە سیستمی دادوەری وداھات وخەرجی حکومەت ودەزگاکانی دیوانی چاودێری دارایی ودەستەی نەزاھەوسیستمی وەبەرھێنان وگرێبەست وبەڵێندەرایەتیەوە دەستپێنەکات ئەوا بەدڵنیاییەوە لە پینەوپەرۆ زیاتر ھیچی تر ناھێنێتەدی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.