رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی راگەیەندراوێك لەسەر پەلاماردانی خۆپیشاندەرانی مەیدانی خەلانی بەغدا بڵاودەکاتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 292 جار بینراوە

ستاندەر

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی راگەیەندراوێك لەسەر پەلاماردانی خۆپیشاندەرانی مەیدانی خەلانی بەغدا لەلایەن چەند چەکدارێکی دەمامکدار بڵاودەکاتەوە،  لەڕاگەیەندراوەکەی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیدا هاتووە: ئەو پەلامارە پێشوەختە پلانی بۆ داڕێژراوە و خوێناویترین پەلاماریش لەسەرەتای سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکانى عێراقەوە تا ئێستا.

ڕیکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی سەرسوڕمانی خۆشی دەربڕیوە کەوا چۆن دەبێت ئەم هەموو ئۆتۆمبێلە کەپڕ بوونە لەچەکداری دەمامکدار بەم هەموو بازگە ئەمنیانەی کەوەک پارێزگاری لەخۆپیشاندەران دانراون تێپەڕن و بگەنە شونێنی ئەنجامدانی خۆپیشاندانەکان.!

شایەنی باسە شەوی هەینی ڕابردوو چوار ئۆتۆمبێلی جۆری پیکاب بەژمارەیەکی زۆری چەکدادری دەمامکدار هێرشیان کردەسەر خۆپیشاندەران، لەئاکامی هێرشەکەشدا ناوچەی خەلانی بەغدای پایتەخت، دەیان کەس کوژراون و دەیانیتریش برینداربوونە، بەدیاریکراوی هەندێ سەرچاوەی میدیایی باس لەوە دەکەن ژمارەی کوژراوەکان زیاترە لە ٣٨ کەس، هەندێ سەرچاوەی تریش دەڵین ژمارەی کوژراوان ٢٣ کەسە و ژمارەی بریندارەکانیش ٤٥ کەسە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.