ئەڵمانیا دووباری پرۆسەی فرۆشتنی چەکی بە تورکیا دەستێپێکردەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 321 جار بینراوە

ستاندەر

دوای ئەوەی ئەڵمانیا بڕیاری فرۆشتنی چەکی بەتورکیا راگرتبوو، ئەمڕۆ دوبارە حکومەتی ئەڵمانیا پرۆسەی فرۆشتنی چەکی بە تورکیا دەستێپێکردەوە، بەگوێرەی هەواڵێکی پێگەی” ئۆشەلیم پۆست” حکومەتی ئەڵمانی بڕیاری فرۆشتنی چەکی بەتورکیا دوبارە دەستپێکردۆتەوە، لەڕاپۆرتەکەی ئۆشەلیم پۆستدا هاتووە، لەم هەفتەیەدا ئەڵمانیا بەبەهای ٣.٩ ملیۆن یۆرۆ چەک و پێداویستی سەربازی بەتورکیا فرۆشتووە.

شایەنی باسە پێشتر ئەڵمانیا فرۆشتنی چەکی بەتورکیا راگرتبوو، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک دژی داگیرکارییەکەی تورکیا بۆسەر رۆژئاڤای کوردستان، بەڵام لەئێستادا ئەڵمانیا هەناردەکردنی چەکی بۆ تورکیا دەست پێ کردۆتەوە، لەم بارەشەوە “شێڤیم داگدێلێن” پەرلەمانتاری ئەڵمانی ئیدانەی ئەو بڕیارە نوێیەی حکومەتەی ئەڵمانیا دەکات و داوای ڕاگرتنی پرۆسەکەش دەکات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.