بەرهەم ساڵح ناوی کاندیدی پاڵێوراوی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق ئاشکرادەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 339 جار بینراوە

ستاندەر

بوگوێرەی گوتەی پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانیەتی فتح، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق ٢٤ سەعات بەر لەتەواو بوونی وادەی دەستوری بۆ دیاریکردنی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ناوی پاڵێوراوەکە ڕادەگەیەنێت، بەگوتەی “فازڵ جابر” پەرلەمانتاری هاوپەیمانیەتی فتح، ئەو دووپاڵێوراوەی کە زۆرترین ناویان دێت بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق بریتین لەهەر یەکەلە(محەمەد شەییاع سودانی و ئیبراهیم بەحر ئەلعلووم) فازڵ جابر دەشڵێت ئەو دوو کەسایەتییە ئەگەر چی زۆرترین ناویان دێت، بەڵام ناتوانن ببن بەسەرۆک وەزیران، چونکە ئەو دووکەسایەتییە هەردووکیان پێشتر پۆستی حکومیان هەبووە، کەئەمەش خۆپێشاندەران قبوڵیان نیە، شایەنی باسە خۆپیشاندەران داوادەکەن کەسێك ببێتە سەرۆک وەزیرانی داهاتوو کەپێشتر هیچ پۆستێکی حکومی نەبووبێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.