دکتۆر بەرهەم دەبێتە سکرتێری یەکێتی؟

لەلایەن ستاندار Posted on 669 جار بینراوە

ستاندەر

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند “لەبارەی پۆستی سکرتێری گشتی یان کەسی یەکەم، زیاتر قسە لەبارەی دکتۆر بەرهەم ساڵحەوە دەکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا دکتۆر بەرهەم راینەگەیاندووە کە خۆی بۆ پۆستی کەسی یەکەم بەربژێر دەکات یاخود نا”.

ئەوە لەکاتێکدایە بڕیار وایە ۲۱ی ئەم مانگە کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی ببەسترێت، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت بابەتی دیاریکردنی کەسی یەکەمی یەکێتی بابەتی گفتوگۆی گەرمی دوو هەفتەی داهاتووی نێوخۆی ئەو حزبە بێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.