لەسەر هێرشەکانی ئەم دواییە ئەمریکا هۆشداری توند دەداتە ئێران

لەلایەن ستاندار Posted on 186 جار بینراوە

ستاندەر

باڵوێزخانەی ئەمریکا لەعێراق ئەمڕۆ شەمە ١٤/١٢ راگەیەندراوێکی لەسەر هێرشی گروپەچەکدارەکانی سەربەئێران بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا بڵاوکردەوە، باڵوێزخانەی ئەمریکا لەراگەیەندراوەکەیاندا ئاماژەیان بەوە داوە کەوا رۆژی ٩ مانگی دیسەمبەری ئەم ساڵ لەلایەن گروپەچەکدارەکانی سەربەئێران هێرشکراوەتە سەر بنکەیەکی سەربازی هاوبەشی نێوان هێزەکانی ئەمریکا و عێراق و هاوپەیمانان لەناو فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، کەلەئاکامی هێرشەکەدا ٥ کەس بریندار بوون، لەبەشێكی تری راگەیەندراوەکەدا هاتووە: “ئەنجامدانى هەر هێرشێک، لەلایەن ئێران و گروپەچەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە، بۆ سەرهێزەکانمان هەر زیان و ئازارێک بگاتە سەر سەربازەکانمان و هاوپەیمانەکانمان یاخود بەرژەوەندییەکانمان، ئەوا وەڵامی ئەمریکا توند و یەکلاکەرەوە دەبێت، بەرامبەرتان”..

راگەیەندراوەکەی باڵوێزخانەی ئەمریکا دوای ئەوە هات کەوا چەند رۆژێک پێش ئێستا بەکاتوشا هێرش کرایە سەربنکەیەکی سەربازی هاوبەشی نێوان هێزەکانی ئەمریکا و عێراق و هاوپەیمانان لەناو فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، کەلەئاکامی هێڕشەکەدا ٥ کەس بریندار بوون، ٢ لەبریندارەکانیش ژیانیان لەژێر مەترسیدایە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.