ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوایەک ئاڕاستەی حکومەتی عێراق دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 187 جار بینراوە

ستاندەر

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبەیاننامەیەکدا داوایەک ئاڕاستەی حکومەتی عێراق دەکات، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبەیاننامەکەیدا نیگەرانی سەرجەم ئەندامی ئەنجومەنەکەی خستۆتە ڕوو لەبارەی کوشتن و دەستگیرکردنی بێ پاساوی خۆپیشاندەران لەلایەن هێزەدەمامکدارەکانەوە.

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داواش دەکات حکومەتی عێراق لێکۆڵینەوە بکات لەو گروپەچەکدارانەی کەوا تێوەگلاون لەکوشتن و بەئامانج کردنی خەڵک و  خۆپیشاندەرانی بێ چەک. جێگەی باسە خۆپیشاندانەکانی عێراق بەردەوامیان هەیە و رۆژ بەرۆژیش ئاماری قوربانییەکان بەرەوهەڵکشان دەڕوا، ئەمەش کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕێکخراوەکانی بواری مافی مرۆڤی نیگەران کردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.