ناردنی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق بۆ پەرلەمان روبەڕوی گرفت بۆتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 216 جار بینراوە

ستاندەر

وتەبێژی حکومەتی عێراق “سەعد حەدیسی” بەرۆژنامەی سەباحی فەرمی عێراقی راگەیاندووە: ناردنی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ بۆ پەرلەمان روبەڕوی گرفت بۆتەوە، حەدیسی دەڵێت: کاتێک پرۆژە یاسایەکە تەواو بوو حکومەتی عێراق بوویە حکومەتێکی کاربەڕیکەر ئەمەش گرفتی دروست کردووە،  وتەبێژەکەی حکومەتی عێراق دەشڵێت: ئەگەر ئەو گرفتە چارەسەر نەکرێت ناردنی پرۆژە یاسایەکە دوادەکەوێت بۆ حکومەتی نوێ ئەمەش بۆ ئێستای عێراق قوڕس دەبێت.

شایەنی باسە حکومەتی کاربەڕیکەر بەپێی دەستوری عێراق ناتوانێت یاسا دەربکات و واژۆ لەسەر گرێبەست و رێکەوتنە دەرەکییەکان بکات، بەڵام دەتوانێت کاروبارەکانی رۆژانەی خەڵک بەڕێ بکات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.