بەیانی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی پرۆژە یاسای چاکسازی کۆدەبێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 362 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی راگەیەندراوێک کەلەلایەن دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، بڕیارە بەیانی کاتژمێر  ١١:٠٠ سەرلەبەیانی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی پرۆژە یاسای چاکسازی کۆبێتەوە، ئامانجی کۆبونەوەکەی پەرلەمان بریتی دەبێت لەئەنجامدانی خوێندنەوەی یەکەم لەسەر پڕۆژەیاسای چاکسازی لە خانەنشین، مووچە، دەرماڵە، بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستاندا.

ناردنی پرۆژەیاسای چاکسازی لەئەنجوومەنی وەزیران بۆ پەرلەمان بەمەبەستی پەسندکردنی لەلایەن پەرلەمانەوە، زۆرترین هەڵوەستەی لەسەر کرا، بەشێك لەلایەنەکان ئەم پرۆژە یاساییە بە دەستکەوتی خۆیان دەزانن لەم کابینەیەدا، بەشێكی تریش پێیان وایە هەوڵ و ماندوبوونی سەرجەم لایەنەکانی بەشدار لەم کابینەیەی تیایە، لەم بارەوە “ئامانج رەحیم” سکرتێر ئەنجومەنی وەزیران پێشتر رایگەیاندبوو: پڕۆژە یاسای چاکسازیی زادەی کاری هاوبەشی هەموو دڵسۆزانە وەک یەک تیم حەق نیە کەس بیکات بە هەوڵی کەسی خۆی بۆ موزایەدە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.