عادل عەبدولمەهدی دژی سزاکانی ئەمریکایە بۆسەر سەرکردەکانی حەشدی شەعبی

لەلایەن ستاندار Posted on 217 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی عێراق”عادل عەبدولمەهدی” دژی سزاکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بۆ سەر سەرکردەکانی حەشدی شەعبی لەوڵاتەکەیدا، لەمبارەوە عادل عەبدولمەهدی رایگەیاندووە: “سزاكانی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا بۆسه‌ر سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی قوبوڵناکرێن و رەتیان دەکەینەوە، چونکە ئه‌و سه‌ركردانه‌ مێژووه‌كه‌یانرون و ئاشکرا و دیارە  له‌ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش، دەشڵێت: ئەو سەرکردانە ڕۆڵی سیاسی به‌رچاویان هه‌بووه‌ لەپرۆسەی سیاسی عێراقدا.

لێدوانەکانی عادل عەبدولمەهدی لەکاتێکدایە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر چەند سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی سەپاندووە. لەلایەکی تریش ئەمڕۆ تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر هەژماری تایبەتی “قەیس غەزعلی” سەرۆکی دەستەی عەسائیبی ئەهلی حەق داخست، ناوبراو سەرکردەیەکی باڵای حەشدی شەعبییەوە و دژی مانەوەی سەربازەکانی ئەمریکایە لەعێراقدا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.