ستاندەر
بەگوێرەی زانیاری ئاژانسەكانی هەواڵی عێراقی ناوی چەند كاندیدێك بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتۆتە سەرۆك كۆماری عێراق.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی عێراقی خۆپیشاندەران ناوی دادوەر “رائد جوحی” وەك كاندید بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران ئاراستەى سەرۆک کۆمار کراوە.
هەر لەوبارەیەوە ئاژانسەكە لە زارى سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردوەتەوە، ناوى هەریەکە لە محەمەد شیاع سودانی و مستەفا کازمی و ئەسعەد عیدانییش پێشکەش بەسەرۆک کۆمار کراوە.
چاوەرێ دەكرێت لەو چەند رۆژە گفتوگۆكان چربێتەوە بۆ دیاریكردنی ناوی كاندیدی پۆستی سەرۆك وەزیران.