ستاندەر
پارێزەرانی خۆبەخش لە کەیسی سێ موچەی ئەوساڵی فەرمانبەرانی هەرێم لەبەیاننامەیەکدا ڕایدەگێنن سەرەڕای تێپەڕبوونی چوار مانگ و نیو بەسەر تەبلیغی دادگا بۆ حکومەتی هەرێم سەبارەت بە موچەی سێ مانگی ئەوساڵی فەرمانبەران، بەڵام تاکو ئێستا حکومەتی هەرێم وەڵامی دادگای نەداوەتەوە لەکاتێکدا پێویست بوو لەماوەی دوو هەفتە وەڵامی دادگا بدرێتەوە.
لەبەیاننامەکەیاندا ئەو گروپەی پارێزەرانی خۆبەخش ئاماژەیان بەوە داوە سکاڵای ئەوان لەسەر حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێم بووە، بەڵام حکومەتی فیدڕاڵی لەماوەی یاسایی وەڵامی دادگای داوەتەوەو ڕایگەیاندووە کە ئەوان لەساڵی ۲۰۱۹ هەموو مانگێک موچەی فەرمانبەرانی هەرێمیان لەکاتیخۆیدا ناردووە و بەرپرسیارنین لە دابەشنەکردنی لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە.
دەقی بەیاننامەکە
دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك پارێزه‌ری خۆبه‌خش به‌وه‌كاله‌تی ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر سكاڵایان تۆماركرد له‌دادگای فیدراڵی له به‌رواری ٣١/٧/٢٠١٩ سه‌باره‌ت به مووچه خوراوه‌كانی سێ مانگی ئه‌مساڵ له‌سه‌ر ھه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ و وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی ھه‌رێم.
به‌گوێره‌ی قانوونی دادگاكه پێویسته له‌سه‌ر داوا له‌سه‌ركراو له‌ماوه‌ی دوو ھه‌فته له‌به‌رواری ئاگادار كردنه‌وه وه‌ڵامی دادگا بده‌نه‌وه، تا وه‌ڵامه‌كه نه‌گه‌ڕێته‌وه دادگا ناتوانێ ڕۆژی دادبینی دیاری بكات.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ له‌ماوه‌ی یاسایی خۆیدا وه‌ڵامی دادگای داوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت: ئێمه له‌ساڵی ٢٠١٩ دا ھه‌موو مانگێك له‌كاتی خۆیدا بودجه‌ی ته‌واوی ھه‌رێممان ناردوه‌و به‌رپرسیار نین له دابه‌شنه‌كردنی مووچه‌كان، ئه‌وه په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی ھه‌رێمه‌وه ھه‌یه.
به‌ڵام به‌داخه‌وه تائێستا‌و سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی چوار مانگ و نیو وه‌زاره‌تی دارایی وه‌ڵامی دادگایان نه‌داوه‌ته‌وه، ھه‌رچه‌نده دادگا له‌ڕێگای نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی ھه‌رێم له‌به‌غدا به نوسراوی ژماره (٧٦٨٥) له به‌رواری ٢٠١٩/٨/٥ ئاگادارینامه (ته‌بلیغه‌كه)ی بۆیان ناردوه، بۆیه ئێمه له‌سه‌ر ھه‌وڵه‌كانی خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین تا سكاڵاكه ده‌گه‌یه‌نینه ئه‌نجام.
له‌گه‌ڵ رێزدا
گروپی پارێزه‌رانی خۆبه‌خش
١٦/١٢/٢٠١٩