ستاندەر
له‌كۆبوونه‌وه‌ى سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان، یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ى كه باسكراوه بۆ یاساى چاكسازى زیادبكرێت، جێگیركردنى كه‌مترین مووچه‌ى خانه‌نشینییه به ٤٠٠هه‌زار دینار.
بەگوێرەی زانیاریەكانی پەیسەرپرێس بۆچوونى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌وجۆره‌بووه، كه له‌ئێستادا بارودۆخى دارایى هه‌رێمى كوردستان ناتوانێت قورسایى ئه‌وه هه‌ڵبگرێت و كه‌مترین بڕى مووچه به ٤٠٠ هه‌زار دینار دیاریبكرێت.
سه‌باره‌ت به دیاریكردنى ٣٠٠ هه‌زار دینار وه‌ك كه‌مترین بڕى مووچه‌ى خانه‌نشینان، سه‌رۆكى حكومه‌ت گوتویه‌تى لێكۆڵینه‌وه له ٣٠٠ هه‌زاره‌كه ده‌كه‌ن، به‌ڵام بۆ ٤٠٠ هه‌زار حكومه‌ت ناتوانێت