خەریكە كورد لەعیراق دەردەكرێ – هەموی خراوەتە ئەستۆی بارزانی

لەلایەن ستاندار Posted on 229 جار بینراوە

ستاندەر

چەند ناوەندیكی عیراقی ڕاپۆرتیان بلاوكردۆتەوە (كە لینكەكەی لەخوارەوەیە )تیایدا باس لەوە دەكەن هەرچی دەردەسەری عیراقە خستویانە ئەستۆی هەریمی كوردستان وبارزانی ،لەوانە هینانی سوپای توركیاو هێنانی سوپای ئیران ودزینی نەوت و چاكسازی نەكردن .. ئەوە لەكاتیكایە ئەو عیراقە خۆی لەبنەچە كیشە بوەو پیچەوانەكەی ڕاستە كە بوویتە دەردەسەری بۆ كورد ، بە پیی ڕای چاودیران ئیستا كاتی یەكتر تەلاقدانە ،مادام هەردوو لا كورد وعەرەب گەیشتونە ئەو قەناعەتەی بۆ یەكتر دەردەسەرینە ،جا ئیستا كاتی ئەوە هاتوە سەركردایەتی كوردی ئیستا چیتر ئەو سەرشۆڕیە قەبول نەكات و وبڕیاری خۆی بدا ئەگەر لای هەیە ، سەركردایەتی كورد باس لەوە دەكەن كە ریفراندۆمەكە وەك تاپۆی ڕەشە ..دە ئیستا كاتیەتی ئەو تاپۆیە دەركەن .

ئەوەش لینكەكەیە : https://www.alwathika.com/article/?t=92737

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.