لەهەرێمی کوردستانەوە قەرەبووی مادی خۆپیشاندەرانی بەغدا دەکرێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 309 جار بینراوە

ستاندەر

لەکاتێکدا لەهەرێم هاوڵاتی لەبەر نەبوونی خۆی دەسوتێنێت ڕێکخراوی خێرخوازی بارزانی بڕی یەک ملیۆن دینار دەدات بە زیانلێکەوتوانی خۆپیشاندانەکانی عێراق.

بەپێی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی “RT” عربی بڵاوکراوەتە دەزگای خێرخوازی بارزانی لەسەر پێشنیاری مەسعود بارزانی بڕیاری داوە بەبڕی یەک ملیۆن دینار قەرەبووی کەسوکاری زیانلێکەوتووانی خۆپیشاندانەکانی بەغدا بکاتەوە.

لەهەواڵەکەدا ئەوەش هاتووە لەئێستادا ناوی ۱٥۰ خێزانی زیانلێکەوتوو تۆمارکراوە و لەهەوڵدان ناوی تەواوی خێزانە زیانلێکەوتووەکان تۆمار بکەن، کە بەپێی ئاماری کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لەخۆپیشاندانەکانی بەغدا نزیکەی ٥۰۰ کەس لە هاوڵاتی و هێزە ئەمنیەکان کوژراوە و ۱٦ هەزار کەسی دیکەش بریندار بووە.

چادێرێکی سیاسی پێیوایە پێویست بوو هاوکاری ڕێکخراوە خێرخوازیەکانی نزیک لەدەسەڵات بۆ خەڵکی زیانلێکەوتوو و هەژاری هەرێم بێت کە لەهەرێم تاکو ئێستا زیانلێکەوتوانی خۆپیشاندانەکانی ساڵانی ڕابردووی قەرەبوو نەکراونەتەوە و لەهەرێم خەڵک لەبەر نەبوونی خۆی دەسوتێنێ، لەهەمانکاتدا هاوڵاتیانی عێراق ژیانیان لە هاوڵاتیانی هەرێم باشترە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.