ستاندەر
لەپرێس کۆنفرانسێکدا وتەبێژی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی ئاشکرای کرد بەیانی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی یەکێتی ئاشکرا دەکەن، “یاسین رەئوف” وتەبێژی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی دەڵێت: تاوەکو ئێستا پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی بەردەوامە و پێشبینیش دەکەن پرۆسەکە تاوەکو کاتژمێر دوو بۆ کاتژمێر سێی بەرەبەیانی بخایەنێت.
لەبەشێکی تری گوتەکانیدا “یاسین رەئوف” وتەبێژی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی گوتی: پێشبینی دەکەین بەیانی دوای ئاشکراکردنی ئەنجامەکان کۆنگرە کارەکانی تەواو بێت.