ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز: ١٥٠٠ کەس لەخۆپیشاندانەکانی ئەم دوایەی ئێران کوژراون

لەلایەن ستاندار Posted on 446 جار بینراوە

ستاندەر

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئاماری کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دوایەی ئێران بڵاو دەکاتەوە، بەگوێرەی ئامارەکەی “رۆیتەرز” ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکەی مانگی رابردووی ئێران ١٥٠٠ کەس بووە جگە لەبریندار بوونی هەزاران کەس و دەستگیرکردنی سەدان چالاکوان و خۆپیشاندەر لەلایەن هێزەئەمنییەکان و هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئەو وڵاتەوە، لەبەشێکی تری ڕاپۆرتەکەی رۆیتەرزدا هاتووە “علی خامنەئی” رابەری شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران، فەرمانی بەهێزە چەکدارەکان کردووە کەوا دەست نەپارێزن لەکوشتنی خۆپیشاندەران.

جێگەی باسە خۆپیشاندانەکانی ئێران دوای ئەوە هات کەوا حکومەتی ئەو وڵاتە بڕیاریدا نرخی بەنزین بۆ سێ هێندەی نرخی جارانی بەرز بکاتەوە، ئەمەش بووە هۆی دەربڕینی ناڕەزایەتی لەلایەن هاوڵاتیان لەزۆربەی شارەکانی ئەو وڵاتەوە بەتایبەت لەشارەکوردییەکان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.