بەیانی ئەنجامەکان ئاشکرا دەکرێن و کۆنگرەی یەکێتی کۆتایی دێت

لەلایەن ستاندار Posted on 251 جار بینراوە

ستاندەر

لەپرێس کۆنفرانسێکدا وتەبێژی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی ئاشکرای کرد بەیانی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی یەکێتی ئاشکرا دەکەن، “یاسین رەئوف” وتەبێژی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی دەڵێت: تاوەکو ئێستا پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی بەردەوامە و پێشبینیش دەکەن پرۆسەکە تاوەکو کاتژمێر  دوو بۆ کاتژمێر سێی بەرەبەیانی بخایەنێت.

لەبەشێکی تری گوتەکانیدا “یاسین رەئوف” وتەبێژی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی گوتی: پێشبینی دەکەین بەیانی دوای ئاشکراکردنی ئەنجامەکان کۆنگرە کارەکانی تەواو بێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.