پارتی توندڕەوی نیشتیمانی !!

لەلایەن ستاندار Posted on 307 جار بینراوە

گه‌یلان زینوه‌یی

هەرێم کوردستان پێویستی بە دامەزاندنی پارتێکی نیشتیمانی توندڕەو هەیە .
ئەزموون و مێژووی بەشێک لە گەلانی ئەوروپا و ئاسیای دوور پێمان دەڵێت هەر کاتێک وڵات بو بە نان دێن و کەریدۆری دوژمن ، سەرکردەسیاسیە خۆجێیەکانی بون بە ئامرازی دەستی بێگانە بۆ تاڵان کردنی سامانی ناوخۆ و تەپاندنی ژێرخانی ئابوری بەناوی پێشخستن و خزمەتکردن . ئەو کاتەی چینێکی بە ژمارە کەم لەرێگەی هەڵبژاردنێکی ساختەو هەبونی هێزی چەکدار و گروپگەلێکی ملیشیاوە فەرمانڕەوایەتی وڵات دەگرنە دەست و ئەوەی لەبەرژەوەندی خۆیاندا بێت دەیکەن بە کارێکی ڕەوا و شەرعێندرا و دەبن بە خاوەنی سەرجەم پڕۆژەی گەورەی وەبەرهێنان و تەنانەت پڕۆژە خزمەتگوزاریەکانیش، گروپی فەرمان ڕەوا ئەو قەناعەتەیان لادروست دەبێت کە ئەوان باشترین و لێهاتوترین کەسی ئەو کۆمەڵگایەن بۆ حکومڕانی و خەڵکیش بە تێکرا دەبێ شوکرانە بژێر و خۆشحاڵ بێت بەو تاقمە فەرمانڕەوایە ئەگەرنا لەمێژ بوو گەلە گورگ و دوژمن ئەوانی خواردبوو .
لە بەرامبەریشدا باقی خەڵک دەکەوێتە ژیانێکی پڕ لە ئێش و ئازار و دەردەسەری بەجۆرێک خۆشی ژیان و نیشتیمانی لێ تاڵ دەکرێت .

دروست لەو کات و ساتەدا خۆڕسکانە یان بە شێوەیێکی ڕێکخراو تەوژمێک سەرهەڵدەدات کە دژی باڵا دەستبونی هەژموونی بێگانەیە لەوڵات ، تەوژمێک کە لە دژی فەڕمان ڕەوایی شکستخواردی خۆسەپێن و دەردهێنەرە. گەورەیی و بەهێزی ئەو تەوژمە لەوەدا دەبینرێت کە تەواوی ناڕەزایەتی خەڵک لەخۆدەگرێت بە جیاوازی سەرجەم ڕەنگ و ئایدیاکانەوە ، هەر ئەوەش دەبێتە خاڵی سەرکەوتنی ئەو تەوژمە .لە دایک بونی ئەو تەوژمە لە دایک بونی سەرلەنوێی هیوا و گەرانەوەی ئومێدە بۆ تاکی وڵات. بە فۆرمە سیاسیەکەشی لە دایک بونی پارتێکی توندڕەوی نیشتیمانیە .لە خاسیەت و خەسڵەتی پارتی توندڕەوی نیشتیمانی بەژدارینەکردنە لە دەسەڵات لەگەل هیچ پارت و لایەنێکی سیاسی کە مایەی نەهامەتی وڵات بوونە . ئەو پارتە مەکۆی کۆکردنەوەی تەواوی نارەزایەتیەکانی خەڵک دەبێت هەر بۆیە دوای بەدەستهێنانی دەنگی پێویست بە تەنها دەبێ حکومەت پێکبهێنێت و جێبەجێکاری ئەو بەرنامە چاکسازیە بێت کە لە ناعەدالەتی کۆمەڵایەتی و ناڕەزایەتیەکانی خەڵکەوە سەرچاوەی گرتوە .

شانسە بۆ هەرێمی کوردستان کە بەر لە داچۆرینی زیاتری سەرچاوەی مادی و مرۆیی لە لایەن ئەو تاقمە دەسەڵاتدارەوە پارتی توندڕەوەی نیشتیمانی بەخۆیەوە ببینێت و خەڵک و خاکی ئەم هەرێمە لە ناهامەتی و کەوتنی گەورەتر بپارێزێت .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.