پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە: لە توورەکەی ژنان دا تێکچوون نییە، بەرخۆدان هەیە

لەلایەن ستاندار Posted on 175 جار بینراوە

ستاندەر

پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان “هەدەپە”  لەچوارچێوەی ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ئەنجومەنی ژنانی پارتەکەیدا رایگەیاند: لە توورەکەی ژنان دا تێکچوون نییە، بەرخۆدان هەیە، پەروین بوڵدان ڕاشیدەگەیەنێت: لەبەرچاونەگرتنی رۆڵی “عبداللە ئۆجەلان” لەلایەن تورکیاوە، وای کردووە ئەو وڵاتە زۆر شت لەدەست بدات.

لەبەشێکی تری گوتەکانیدا هاوسەرۆکی گشتی “هەدەپە” ئاماژەی بەدەست بەسەرداگرتنی شارەوانییەکان کردووە لەلایەن هێزئەمنییەکان و دانانی قەیوم لەجێگەی سەرۆک شارەوانییە کوردەکان، لەم بارەوە “پەروین بوڵدان” بەئامادەبوانی کۆبونەوەکەی گوتووە: لە ڕێی قەیومەکانەوە دەیانەوێت مافی هەڵبژاردنی ژنان زەوت بکەن و  دەست بە سەر دەستکەوتە سیاسیەکانی ژناندا بگرن، کەئەمە جێگەی قبوڵکردن نیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.