ستاندەر
هێمن هەورامى جێگرى سەرۆکى پەرلەمان لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆى پەرلەماندا ئاشکرایکرد،تەنها 20 ئەندامى پەرلەمان لەتەواوى دانیشتنەکانى پەرلەمان بەشداربوون، لەناو ئەوانیشدا تەنها چوار پەرلەمانتار لە تەواوى دانیشتنەکانى پەرلەمان و دانیشتنى لیژنەکان بەشداربوون.
هەروەها ووتیشی،ئەندامى پەرلەمان هەیە لەکۆى 26 دانیشتن، لە 10 دانیشتن بەشدار نەبووە، کە بەپێی پەیڕەو ئەگەر پەرلەمانتار لەسێ دانیشتنى یەک لەدواى یەک و پێنج دانیشتنى پچڕ پچڕ ئامادەنەبێت رێکارى یاسایی بەرانبەر دەگیرێتەبەر.
جێگری سەرۆکی پەرلەمان هۆشداری دەداتە پەرلەمانتاران و ڕایدەگەیەنێت،دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان لە وەرزى نوێوە ڕێوشوێنى یاسایی دەگرێتەبەر بەرانبەر ئامادەنەبوونى پەرلەمانتاران لە دانیشتنەکان