زانیاری گرینگ لەبارەی دانیشتنی ئێستای پەرلەمانی عێراق، کەتایبەت بەیاسای هەڵبژاردن

لەلایەن ستاندار Posted on 238 جار بینراوە
ستاندەر
 
کەمێک لەمەوبەر پەرلەمانی عێراق کۆبوویەوە، لەکۆبوونەوەکەدا کەتایبەت بوو لەسەر پرسی هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن دەنگدرا لەسەر هەردوو ماددەی ١٥ و ١٦ یاسای هەڵبژاردن، بەپیی ئەو ماددەیە بازنەی هەڵبژاردن لە قەزاکانەوە دەبێت، نەک لەبازنەی پارێزگاکانەوە.
 
شایەنی باسە سەرجەم فراکسیۆنە کوردییەکان دانیشتنەکەی پەرلەمانییان جێ هێشتووە و لەئێستادا لەکۆبوونەوەدان لەسەر ئەو پرسە، لای خۆشیانەوە پەرلەمانتارانی کورد تێپەڕاندنی ئەم دوو ماددەیە بەمەترسی دەزانن لەسەر کورد و هەرێمی کوردستان، چونکە ئەوان پێیان وایە بازنەی هەڵبژاردن دەبێت لەسەر ئاستی پارێزگا بێت نەک قەزا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.