کاندیدێکی سەرۆک وەزیران:قسەم لەگەڵ خۆپیشاندەران کردووە ئەوان بە کاندیدکردنی من ڕازین

لەلایەن ستاندار Posted on 177 جار بینراوە

ستاندەر

محەمەد توفیق عەلاوی کە یەکێکە لە کاندیدانی   پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق خۆی وەک کاندیدی خۆپیشاندەران دەناسێنێت،

محەمەد عەلاوی ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکیدا کە بەشێک لە میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردۆتەوە ئاشکرایدەکات، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەگەڵ نوێنەرانی  خۆپیشانداران کۆبووەتەوە و تاوتوێی شێوەی حکومەتی ئایندەی عێراقی کردووە، بە وتەی خۆشی خۆپیشاندەران ئەویان پێی باشە و ڕازین کە پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق وەربگرێت.

عەلاوی لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بە 11 خاڵ کردووە بۆ ئیداردانی حکومەتی ڕاگوزەری عێراق کە گرنگترینیان  بریتین لە سنوردارکردنی دەسەڵاتەکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی، پلانێکی ئابوری توکمە، هەموارکردنەوەی دەستور، ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.