لە کۆی ١١١ پەرلەمانتار تەنها 20 پەرلەمانتار لە تەواوى دانیشتنەکانی پەرلەمان ئامادەبوون

لەلایەن ستاندار Posted on 329 جار بینراوە

ستاندەر

هێمن هەورامى جێگرى سەرۆکى پەرلەمان لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆى پەرلەماندا ئاشکرایکرد،تەنها 20 ئەندامى پەرلەمان لەتەواوى دانیشتنەکانى پەرلەمان بەشداربوون، لەناو ئەوانیشدا تەنها چوار پەرلەمانتار لە تەواوى دانیشتنەکانى پەرلەمان و دانیشتنى لیژنەکان بەشداربوون.

هەروەها ووتیشی،ئەندامى پەرلەمان هەیە لەکۆى 26 دانیشتن، لە 10 دانیشتن بەشدار نەبووە، کە بەپێی پەیڕەو ئەگەر پەرلەمانتار لەسێ دانیشتنى یەک لەدواى یەک و پێنج دانیشتنى پچڕ پچڕ ئامادەنەبێت رێکارى یاسایی بەرانبەر دەگیرێتەبەر.

جێگری سەرۆکی پەرلەمان هۆشداری دەداتە پەرلەمانتاران و  ڕایدەگەیەنێت،دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان لە وەرزى نوێوە ڕێوشوێنى یاسایی دەگرێتەبەر بەرانبەر ئامادەنەبوونى پەرلەمانتاران لە دانیشتنەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.