سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی ئاشکرادەکات و بۆ سەرۆکایەتی کۆمار دەینێرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 188 جار بینراوە

ستاندەر

محمد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی ئاشکرا دەکات و بۆ سەرۆکایەتی کۆمار دەینێرێت، بەپێی راگەیەندراوێک سەرۆکی پەرلەمان، هاوپەیمانیەتی بونیادنانی وەک گەورەترین هاوپەیمانیەتی ئاشکرا کردووە و بۆ سەرۆکایەتی کۆمار ناردویەتی بەمەبەستی دیاری کردنی کاندەکەیان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی کاتی عێراق، ئاشکراکردنی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی لەلایەن “محمد حەلبوسی” دوای ئەوە هات کەوا “دکتۆر بەرهەم ساڵح” سەرۆک کۆماری عێراق داوای لەسەرۆکایەتی پەرلەمان کردبوو کەوا گەورەترین کوتلەیان بۆ ئاشکرا بکات.

شایەنی باسە کوتلەی بونیاد نان بەسەرۆکایەتی “هادی عامرییە” و  کاندیدەکەشیان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرن “قوسەی سوهەیلە” کەناوبراو لەئێستادا وەزیری خوێندنی باڵای حکومەتی دەست لەکارکێشاوەی عێراقە، جگە لە قوسەی سوهەیل، هاوپەیمانیەتی بونیادنان دووکاندیدی ترشیان وەک کاندیدی یەدەگ هەیە ئەمەش بەگوتەی “ئەحمەد ئەسەدی” پەرلەمانتاری ئەو هاوپەیمانیەتییە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.