نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رانیە یەک ملیارد دینار و بۆهەڵبجەش دووملیارد دیناری لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە خەرج دەکرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 215 جار بینراوە

ستاندەر

لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رانیە یەک ملیارد دینار و پارێزگای هەڵبجەش دووملیارد دیناری بۆ خەرج دەکرێت، “ئەحمەد حاجی رەشید” ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات: لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە رەزامەندی نیشاندراوە بەخەرجکردنی یەک ملیار دینار بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رانیە و دووملیارد دینار بۆ قیرتاوکردنی رێگاکانی نێوان پارێزگای هەڵبجە و سەیدسادق.

ئەحمەد حاجی رەشید دەشڵێت: سێ ملیار دیناری دیكە بۆ قەڵادزێ‌‌ و سۆران ‌و گەرمیانیش هەیە‌و لە هەوڵی ئەوەدان رەزامەندی بۆ ئەو بڕە پارەیەش وەربگرن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.