نوێترین توێژینەوەی دەزگای ستاندەر لەبارەی كۆنگرەی یەكگرتووی ئیسلامی بڵاودەبێتەوە چەندین پرسی گرنگ و چارەنوسساز دەوروژێنێت

لەلایەن ستاندار Posted on 569 جار بینراوە

ستاندەر

بۆردی توێژینەوەی دەزگای ستاندەر نوێترین توێژینەوەی خۆی لەبارەی ئاییندەی یەكگرتوو لە پەراوێزی كۆنگرە لە ژێرناونیشانی (یەكگرتووی ئیسلامی لەبەردەم دوو ڕیانی كۆنگرە) بڵاودەكاتەوە، لە پێشەكی توێژینەوەكە هاتووە “هەوڵدراوە لە هەڵسەنگاندنەكان، ئەوەندە فایلەكان هەلنەدرێتەوە، چونكە لەو دەمە یەكگرتوو لە دۆخی ئۆپۆزیسۆنەو سەروبەری كۆنگرەشە، بای ئەوەندە نەرێنیەكان دیاری دەكرێت كە یارمەتیدەر بێت لەو قەیرانانەی تییكەوتوە –یان وەك خۆیان لەبەیانێكی فەرمی(لەدوای ئاشكرابوونی دوا هەلبژاردنی كوردستان) ووتیان شكستمان هێنا” هەروەها هاتووە “توێژینەوەكە  بەرهەمی چەندین سمینار و ڕاوێژ بە شارەزایان وناوەندە ستراتیجیەكان كراوە، سود لە ئەزموونی نوێی حزبەكانی جیهان وەرگیراوە، بەتایبەتی ئەو حزبانەی لە ئەزموونی یەكگرتوو و ئەو مەدرەسەیە نزیكە . -زياتر هەلسەنگاندنێكی ڕەخنەییە بۆ سودوەرگرتن لەو كۆنگرەیەو تا گۆڕانكاری ئیجابی بێتە دی.”

جێی باسە توێژینەوەكە ناوەندی توێژینەوەی دەزگای ستاندەر ئامادەی كردووە، مەسعود عەبدولخالق پێداچونەوەی گشتی بۆ كردووە.

بۆ خوێندنەوەی توێژینەوەكە تكایە كلیك لەسەر ئەو لینكە بكە:

yakgrtu

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.