لەپێناو بوونی گوتارێکی یەکگرتوودا ئەمریکا لەهەوڵی نێوەندگیری دایە لەنێوان حیزبەکانی رۆژئاڤا

لەلایەن ستاندار Posted on 348 جار بینراوە

ستاندەر

بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی” شەرقلئەوسەت” ئەمریکا لەهەوڵی نێوەندگیری دایە لەنێوان حیزبەکانی رۆژئاڤای کوردستان، ئەمەش بەمەبەستی دروستکردنی گوتارێکی یەکگرتوو لەنێوان لایەنە سیاسییەکانی رۆژئاڤادا، لەدرێژەی راپۆرتەکەی ” شەرقلئەوسەتدا” هاتووە، بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبنکەی سەربازی هێزەکانیان لەشاری “حەسەکە” خەریکی ئەنجامدانی دیدار و کۆبوونەوەن لەگەڵ بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوری رۆژهەڵاتی سوریا (رۆژئاڤا) و بەرپرسانی(ئەنەکەسە) لەپێناو دروستکردنی گوتارێکی یەکگرتوودا.

شایەنی باسە پێشتریش لەبەیانامەیەکدا بەڕیوەبەرایەتی خۆسەری ئامادەیی خۆی دەربری بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئەنەکەسە، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانیان، هەرلەبەیانامەکەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەریدا ئاماژە بە هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ئەو داوایانە درابوو کەدژی بەرپرسانی ئەنەکەسە بەرزکرابوونەوە، وەهەروەها ئاماژە بەڕێگە دان بەکاری حزبی لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆبەڕێوبەری درابوو و لەگەڵ ئازادکردنی ئەندامی ئەو حیزبە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.