ستاندەر
سەرچاوەیەکی باڵا لە نێو یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بە ستاندەری ڕاگەیاند لەنێو یەکگرتوی ئیسلامی هەوڵێک هەیە بۆ ڕازیکردنی ئەمینداری ئێستای ئەو حزبە بۆ ئەوەی لەکۆنگرەی ئەوجارە کە بڕیارە شەممەی داهاتوو بەڕێوەبچێت خۆی هەڵنەبژێرێتەوە و دەستبەرداری خۆکاندیدکردن بێت.
لەکۆنگرەی ئەوجارەی یەکگرتوو چوار کەس خۆیان بۆ پۆستی ئەمینداری گشتی یەکگرتوو کاندید کردووە کە یەکێکیان ئەمینداری ئێستای یەکگرتووە، بەپێی زانیاریەکانی ستاندەر ئەو سێ کەسەی تر هەڕەشەی کشانەوەیان کردووە لە خۆکاندیدکردن بۆ ئەو پۆستە لەئەگەری پاشەکشەنەکردنی ئەمینداری ئێستای ئەو حزبە.