ئەردوگان لیبیا بەئەمانەتی عوسمانییەکان و مستەفا ئەتاتورک وەسف دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 331 جار بینراوە

ستاندەر

رەجەب تەیب ئەردوگان سەرۆک کۆماری تورکیا لەمیانەی پێشکەشکردنی وتارێکیدا رایگەیاند: هێز رەوانەی لیبیا دەکەین، ئەمەش لەپێناو پارێزگاری کردن لەحکومەتی ئەو وڵاتە، لەدرێژەی وتارەکەیدا ئەردوگان گوتی: رۆژی ٨ ی مانگی داهاتوو داواکاری حکومەتی لیبیا بۆ ڕەوانەکردنی هێزی تورکیا بۆ ئەو وڵاتە جێ بەجێ دەکەین، ئەمەش لەپێناو پارێزگاری کردن لە حکومەتی لیبیا و دوبارە نەبوونەوەی کودەتای هاوشیوەی کودەتاکەی میسڕ.

ئەردوگان دەشێڵێت: بەشێکی زۆری وڵاتانی جیهان چەک و یارمەتی بۆ خەلیفە “خەفتەر” دەنێرن بۆئەنجامدانی کودەتا بەسەر حکومەتی لیبیا هاوشێوەی کودەتاکەی میسر، بەڵام رێگە نادەین کودەتای میسر لەلیبیا دوبارە بێتەوە، لەبەشێکی تری وتارەکەیدا ئەردوگان لیبیای بەئەمانەتی عوسمانییەکان و مستەفا ئەتاتورک وەسفکردووە.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.